یونی‌کۆد
و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک
خۆشه‌ویستانم
ره‌نگه زۆرێكمان له باره‌ی
یونیكۆد و نوسین به‌وسیسته‌مه و
كیبۆردی نوسینه‌كان به‌و شێوه‌یه باس و خواسێك
بێت كه‌متر لێی تێ بگه‌ین و یان هه‌ندێكجار به شێوه‌یه‌كی
تر لێی تێ گه‌یشتوین. یاخود هه‌ندیك كه‌سی
نه‌زان به پێی تێگه‌یشتی لاوازه كورتی خۆیان
بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی و نابانگ به كه‌یفی خۆیان
لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن. كه زۆر دووره له
راستیه‌وه.
من پێم خۆشه له‌م باسه‌مدا هه‌ندێك
شت له باره‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌و شێوه‌ی وه‌رگرتنی
نوسینی كوردی بنوسم.
ره‌نگه ئه‌م پرسیارانه‌مان بێته پێش
ئایا یونیكۆد چیه؟ ئه‌ی یونی (كورد)
چیه؟ ئه‌ی
ئه‌م نوسینه به‌م سیسته‌مه ئه‌كرێت چ جیاوازی هه‌یه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
به فۆنته‌كانی عه‌لی ئه‌كرێت؟ ئایا
فۆنتی عه‌لی چیه و یونیكۆد چیه؟
من ئه‌بێت چۆن سایته‌كه‌م وا لێ
بكه‌م له هه‌موو جیهان بخوێندرێته‌وه؟ ئایا كه به
سیستمی یونیكۆد نوسیم پێوستی به
فۆنت دابه‌زین
هه‌یه؟ ئایا ئه‌و كیبۆرده‌ی كورد ئای
تی گروپ چ جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سی فۆر
كورد؟
ئایا ئایا ئایا زۆر ئایا
ی تریش:
بۆیه حه‌ز ئه‌كه‌م باسی چه‌ند
شتێك بكه‌م:
یونیكۆد
سیسته‌م
یونیكورد
فۆنت
كیبۆردی سی فۆر كورد
كیبۆردی كورد ئای تی... هتد
ئه‌مانه تاكو به‌رچاو روونتر بن و زیاتر له‌م
باره‌یه‌وه شاره‌زا بن. به شێوه‌یه‌كی زانستی
روونبكرێته‌وه بۆتان.
یونیكۆد: سیسته‌مێكه كه هه‌موو
پیته‌كانی دونیا‌و زمانه‌كانی كردۆته هێما به سیسته‌می
هێكسا. كه ئه‌م سیسته‌مه وا ئه‌كات هه‌ر پیتێك كه هه‌یه پێناسه‌ی بكات به
ژماره‌یه‌كی هێكسا.
بۆیه هه‌وڵ ئه‌درێت ئه‌و
فۆنتانه‌ی دروست كراوه تازه‌بكرێنه‌وه به‌و سیسته‌مه‌و
سیسته‌مه‌كه‌ی پێش‌و نه‌مێێت . بــــــــــۆ؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م سیسته‌مه هه‌موو
پیته‌كان كۆ كراونه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه ئه‌گه‌ر نوسینێك
به‌م سیسته‌مه بنوسیت ئه‌وا هه‌موو كه‌سێك ئه‌توانێت بیخوێنێته‌وه.
بۆ نمونه: ویندۆزی
میلینیۆم سه‌پۆرتی ئه‌م سیسته‌مه‌ی نه‌ده‌كرد
به‌ڵام كه ویندۆزی ئێكس پی دروستكرا هات ئه‌و
فۆنته ستانده‌رانه‌ی
هه‌یه‌تی وای لێ كرد كه سه‌پۆرتی ئه‌م
سیسته‌مه بكات.
یاخود فۆتۆشۆپی
حه‌وت سه‌پۆرتی ئه‌م سیسته‌مه ناكات به‌ڵام له
دروستكردنی فۆتۆشۆپی نۆدا زۆر به ئاسانی
سه‌پۆرتی ئه‌م سیسته‌مه ئه‌كات. به‌ڵكو وایان لێ كردوه
سه‌پۆرتی سیستمی ئینكۆدینگ (كه
فۆنته‌كانی وه‌كو عه‌لی پێ دروستكراوه) ناكات.
واته لێره بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێت
كۆمپانیاكان پێش بركێیانه بۆ زوو سه‌پۆرت
كرنی ئه‌م سیسته‌مه نوێیه كه هه‌موو جیهان
لێیی سودمه‌نده. به كوردیشه‌وه.
واته ئێستا ئه‌گه‌ر به كورتی
بیڵێین :یونیكۆد سیسته‌مێكه
بۆ به هێما كردنی پیته‌كان كه له هه‌موو
شوێنێك بخوێندرێته‌وه.
ئێمه‌ی كورد چۆن بتوانین سود له‌م
سیسته‌مه وه‌ربگرین؟؟؟
چۆن ئێمه بتوانین به‌م سیسته‌مه
بنوسین؟؟
ئایا له‌سه‌ره‌تا پێویستمان به
چیه تاكو بتوانین پیته كوردیه‌كانیش به
شێوه‌ی ژماره‌یی هێكسا ده‌ر بخه‌ین؟
چۆن ئه‌توانین نوسینه‌كانی
كوردیمان به سیسته‌می یونیكۆد بێت؟؟
زۆر ئاسانه ئه‌ویش به هۆی
كیبۆرده‌وه‌یه::::
كیبۆرد چیه؟
كیبۆرد:
كیبۆرد دروست ئه‌كرێت بۆ
دانانی شوێنی پیته‌كان جا بۆ نمونه
بڵێین بۆ دانانی پیته‌كانی
یونیكۆد له‌سه‌ر ئه‌و كیبۆرده‌ی هه‌مانه،
واته دانانی هێمایه‌كی هێكسایی له
جێگای پیتی J له‌سه‌ر كیبۆرده‌كه‌مان
كاتێك ده‌ست
به‌سه‌ر پیتی جه‌ی ئه‌نێیت ئه‌ڵێین
بنوسه (ت). ئه‌مه به پاڵپشتی سیسته‌می یونیكۆد.
ئیتر هه‌ر كه‌س ئازاده پیته‌كان چۆن
دابه‌ش ئه‌كات
له‌سه‌ر كیبۆرده‌كه‌ی. به‌ڵام ئه‌بێت
ره‌چاوی ئه‌و ستانده‌رده بكه‌ین كه هه‌یه. وه‌كو چۆن پیته‌كانی
ئینگلیزی شێوه‌ی دابه‌شكردنه‌كه‌ی چۆنه‌و
هی عه‌ره‌بی
چۆنه‌و هی توركی جۆرێكی تره.
هی كوردی چۆنه؟
ئه‌وه وه‌كو چۆن هه‌تا ئێستا زۆر
جیاوازی هه‌یه له زۆربه‌ی شته‌كانماندا هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ش
جیاوازی هه‌یه له دروستكردنی
كیبۆردێكی ستانده‌ردی كوردی!!!
ئه‌ی چی بكه‌ین؟؟ ده‌سته‌وستان
دانیشین یاخود ئه‌بێت كارێك بكه‌ین؟؟
بێگومان كارێك ئه‌بێت ئه‌نجام بده‌ین.
بۆیه چه‌ند كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات هه‌ستان به دروست كردنی كیبۆردێك كه ناوی خۆیان
ناوه كورد ئای تی گروپ. ئه‌م كیبۆرده له‌سه‌ر
سیسته‌می كیبۆردی لاتینی ئه‌روات. واته ئه‌گه‌ر
بنوسیت ی ئه‌وا ئه‌بێت دوگمه‌ی Y دابگریت و
هه‌روه‌ها. ده‌ستیان خۆش بێت كارێكی باشیان
كرد.
به‌ڵام كێشه‌یه‌ك هه‌بوو.. ئایا
ئێمه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كه‌هه‌موان
كیبۆردی عه‌ره‌بی به‌كار ئه‌هێنین چۆن خۆمان را
بهێنین بۆ كیبۆردی لاتینی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش
پێویستمان به نوسینی عه‌ره‌بیش هه‌یه. بۆیه
ئه‌وگروپه هه‌ستان به دروستكردنی سكریپتێك بۆ
گۆرینی نوسینه‌كان كه به كیبۆردی
پێشوو نوسرابێت
و نوسینه‌كانی ئه‌كرد به یونیكۆد. واته
ئێمه ئه‌بوایه هه‌مووو كات نوسینه‌كانمان بنوسیایه و به
هۆی ئه‌و سكریپته‌وه بیگۆرین بۆ
یونیكۆد.
له‌م دواییه‌دا به‌رێز كاك ئه‌مینۆ
هات ئه‌و كاره‌ی كرد به پرۆگرام و سێت ئه‌پ ئه‌بوو ئه‌وه
خۆی بۆ خۆی كارێكی وێنه‌یی
بوو.
به‌ڵام هه رده‌بوا ئێمه یان
ئینته‌رنێتمان هه‌بوایه تاكو نوسینه‌كانمان بكه‌ینه
یونیكۆد یاخود به‌رنامه‌كه‌ی كاك ئه‌مینۆ.
ئه‌ی ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت راسته‌وخۆ به
یونیكۆد بنوسین؟؟ ئه‌وه‌یان چۆنه؟
ئه‌وه‌یان هاتین
كیبۆردێكی گونجاوو باشمان دروست كرد به ناوی
كیبۆردی سی فۆر كورد كه به هۆیه‌وه ئه‌توانی راسته‌وخۆ
به یونیكۆد بنوسیت و پێویست به‌و ته‌حویلانه نه‌كات.
بۆیه زۆرێك دڵیان
پێ خۆش بوو بویه هۆی ئاسانكاری و زوو راپه‌راندنی
ئیشه‌كانمان.
ئێستا زۆربه‌ی سایته
كوردیه‌كانی ناوه‌وه‌ی كوردستان به‌و كیبۆرده ئه‌نوسن.
كه‌واته ئه‌وه زانیمان
كیبۆردیش چیه.
ئێستا ئێمه مادام كیبۆردمان هه‌یه‌و
سیسته‌می یونیكۆدیش هه‌یه ئه‌ی
چیمان ماوه بیكه‌ین و فۆنت چ ده‌ورێكی هه‌یه؟؟؟
بێگومان به‌و دوو كاره‌ی سه‌ره‌وه (سیسته‌می
یونیكۆد و كیبۆردی سی فۆر كورد)
كاره‌كانمان به ئاسانی ئه‌نجام ئه‌ده‌ین
بۆ نوسینمان به یوینكۆد. فۆنتی ته‌هۆماش
كه ستانده‌ر هه‌یه له ناو ویندۆزدا ئه‌وا یه‌كسه‌ر ئه‌و نوسینه كوردیه‌مان
بۆ ده‌ر ئه‌خات بێ ئه‌وه‌ی ئێمه فۆنتی
كوردی هه‌ڵبژێرین.
به‌ڵام فۆنتی
كوردی بۆ دروست بوه؟ كه مادام ته‌هۆمای ستانده‌ری
ناو ویندۆز كوردیه‌كان بێ كێشه ئه‌خوێنێته‌وه؟
ئه‌مه‌یان له‌به‌ر جوانی كارێكه كه ئه‌یكه‌ین
وه‌كو ده‌ركردنی رۆژنامه‌یه‌ك . ئایا جوانه به یه‌ك
فۆنت بێت؟؟ نا .. بۆیه چه‌ند فۆنتێكی
جوان هه‌یه بۆ ئه‌و كاره و ئیشه‌كانی پێ جێ به جێ ئه‌كرێت.
به‌ڵام بۆ سایت دروستكردن ئه‌وه پێویستمان
به جۆراو جۆر كردنی فۆنت نیه چونكه ئێمه ئه‌مانه‌وێت
سایته‌كه‌مان له هه‌موو شوێن بخوێندرێته‌وه و بێ ئه‌وه‌ی فۆنت
دابه‌زێنرێت. به‌ڵام هه‌رچی رۆژنامه‌یه ئه‌وه
له‌سه‌ر كاغه‌زه‌و
كێشه‌یه‌كمان نیه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ندێك فۆنت
دروست كرا له‌وانه فۆنته‌كانی عه‌بد و فۆنته‌كانی
یونیكورد. دیاره كیشه‌كه له یونی (كورد) و
یونیكۆد په‌یدا بوو، ئه‌ویش خه‌ڵك ئه‌و دوو
وشه‌یه‌ی جیا نه‌ده‌كرده‌وه‌و لێشێوانێك دروست بوو. زۆر
كه‌سیش نان و پیازی پێوه خوارد و له خه‌ڵك ده‌گه‌ینرا كه ئه‌مانه
سیسته‌مه‌كه‌یان دروستكردوه. بۆیه پیویسته
بزانیت كه یونی كورد ته‌نها فۆنتێكه و به‌س و چه‌ند كوردێك
دروستیان كردوه هه‌روه‌كو چۆن فۆنتی عه‌بدیش هه‌یه.
به‌ڵام یونیكۆد
سیستمێكی جیهانیه‌و هه‌موو پیته‌كانی
جیهانی له خۆ گرتوه.
بۆیه له كۆتادا
حه‌ز ئه‌كه‌م ئه‌وه بزانن كه
سیسته‌مێك هه‌یه پێی ئه‌ڵێن
یونیكۆد و جیاوازه له یونیكورد چونكه
یونیكۆده‌كه
سیسته‌مێكی جیهانیه‌و و
یونیكورده‌كه فۆنتێكه وه‌كو فۆنته‌كانی عه‌لی
و زانست به‌ڵام
به تازه‌كراوه‌یی له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كه و هیچی تر.
به‌و ئومێده‌ی ئه‌م بابه‌ته
جێگه‌ی سودی ئێوه بێت.